Loading

ڤایرۆسی کۆرۆنا زانیاری تەواو لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

19کۆڤید

کۆڤید-19 ناوە نوێیەکەی ڤایرۆسی نۆڤل کۆرۆنا 2019یە، کە لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم بڵاوبووەوە، ئەمە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسە سەر بە خێزانی کۆرۆنا ڤایرۆسە، ئەم ڤایرۆسانە زۆرتر تووشی کۆئەندامی هەناسەی ئاژەڵان دەبن ، کۆرۆنا ڤایرۆس چوار جۆری هەیە : ئەلفا، بێتا، دەلتا و گاما،تەنها گرووپی بە گروپی ئەلفا و بێتا بۆ مرۆڤ دگوازرێتەوە ، مرۆڤایەتی دووجۆر ڤایرۆسی کۆرۆنای ناسیبوو پێش کۆڤیدی ١٩، یەکێکیان ڤایرۆسی سارس بوو لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بڵاوبووەوە، ئەوی دیکەشیان ڤایرۆسی مێرس بوو کە لە ساڵی٢٠١٢ لە سعودیە بڵاوبویەوە ٠

چۆن سەری هەڵداوە

تاوەکو ئێستا وەڵامێکی تەواو بۆ ئەو پرسیارە نییە، سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دەگەڕێتەوە بۆ شاری ووهانی چینی، ڤایرۆسەکە لە بازاڕێکی گەورەی مێگاپۆڵێکی ١١ ملێۆن کەسیەوە بڵاوبیەوە پێدەچێت ئەم ڤایرۆسە لە شەمشەمەکوێرە گوازرابێتەوە بۆ ئاژەڵێکی دیکەی شیردەر و پاشان بۆ مرۆڤ

پەنگۆلین

لەسەر زمانی سەرۆکی زانکۆی باشوری چین لیو یاهۆنگ رایگەیاندرا کە : پێدەچێت پەنگۆلین ئەو گیاندارە شیردەرە بێت کە ڤایرۆسەکەی بۆ مرۆڤ گواستبێتەوە داوای ئەوەی لە شەمشمە کوێرەوە بۆ پەنگۆلین گوازراوەتەوە لە بازاڕە گەورە شێدارەکەی ووهاندا ٠

پەنگۆلین ڕاوکردنی لەجیهاندا قەدەغەکراوە چونکە مەترسیەکی زۆر لەسەر لەناوچونیەتی و ژمارەیەکی زۆر کەمی ماوە بەڵام بۆ بازرگانکردن بە پولەکەکەیەوە وەهەروەها لەبەر ئەوەی لە چارەسەری پزیشکی چینیدا زۆر بەکاردەهێنڕێت لە چین بەبەردەوامی ڕاودەکرێت ٠

گواستنەوەی نەخۆشیەکە

کەسێکی تووشبوو بەم ڤایرۆسە دەتوانێت ڤایرۆسەکە بۆ کەسێکی ساغ بگوازێتەوە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردوونەتەوە، ڤایرۆسەکە لەڕێگەی دڵۆپەکانی کۆئەندامی هەناسە، پژمین و کۆکەوە دەگوازرێتەوە ، هەرچەندە لەم دوایەدا چەند توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ماوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنەداخراوەکاندا دەکرێت تا ٣ کاتژمێر بێت ، بۆیە لە شوێنی قەرباڵغ و داخراودا دەکرێت لە ڕێگەی هەواوە بگوازرێتەوە

هاوکات مانەوەی ڤایرۆسەکە لەر شتوومەک و ڕووەکان بۆ ماوەیەکی زۆر وامان لێدەکات بەبەردەوامی دەستمان بشۆین و دەستکێش لەدەست بکەین ، لە کۆتایدا تاکە ڕێگەیەکی سەرکوتوو بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە کەمکردنەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتێکانە

نیشانەی نەخۆشیەکە

نیشانەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

کاتێک ڤایرۆسەکە دەچێتە نێو جەستەی مرۆڤێکەوە لە بەشێک لە نەخۆشەکاندا بۆ ماوەی چوار تا پێج ڕۆژ لە سوڕی مت بووندا دەمێنێتەوە و هیچ جۆرە نیشانەیەک لە مرۆڤەکەدا دەرناکەویت ، هەندێک جار دەرکەوتنی نیشانەکان پتر لە ١٢ رۆژ دەخایەنێت ، چەند حاڵەتێکی دانسقەش تۆمار کراوە کە پتر لە لە ١٤ ڕۆژ نیشانەی نەخۆشەیەکە لە نەخۆشەکەدا دەرکەوتووە ، گرنگترین نیشانەکانی تووشبون ب ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتیە لە تایی بەرز و تەنگە نەفەسی و کۆکە و سکچوون و بوونی خوێن لە کۆکەدا ، ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ئیتالیا پتر لە سەدا ٥٥ % نەخۆشەکان یان نیشانەیان لێدەرناکەوێت یان نیشانەکانیان زۆر سادە و سوکە و کاریگەریەکی گەورەی نیە لەسەریان ، بەشێکی زۆر لە توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پێدەچێت ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوان تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت بەلام بەشێوەیەکی زۆر سوک و ساکار کە هەر هەستیان پێ نەکردوە٠

کێ زیاتر تووشی نەخۆشیەکە دەبێت

نزیکەی لە سەدا %٨ نەخۆشەکان پێویستیان بە چاودێری وورد و ژووری ژیانەوەیە هەیە ، لەسەدا ٤٢% نەخۆشەکان پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشخانەیە لە ژووری ئاساییدا ، لەسەدا ٦٠% نەخۆشەکان لەماڵەوە دەمێننەوە و بە ئاسانی لە نەخۆشیەکەیان چاک دەبنەوە ٠

مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشیە درێژخایەنەکان

لە توێژینەوەیەکی پەیمانگای بالای زانستی ئیتالیا کە لەسەر ٤٨٠ قوربانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراوە پسپۆڕەکان بۆیان دەرکەوتوە کە ٠

لەسەدا ١.٢% مردووەکان هیچ جۆرە نەخۆشیەکی پێش وەختەیان نەبووە٠

لە سەدا ٢٣.٥ % نەخۆشەکان یەک نەخۆشی پێشوەختی درێژخایەنیان هەبووە ٠

لە سەدا ٢٦.٦ % نەخۆشەکان دوو نەخۆشی پێشوەختی درێژخایەنیان هەبووە٠

لە سەدا ٤٨.٦ % نەخۆشەکان سێ نەخۆشی و زیاتری پێشوەختی درێژخایەنیان هەبووە٠

ڕەگەز و کۆڤیدی ١٩

تووشبون بە گوێرەی ڕەگەز لە ئیتالیا

تووشبوون بە گوێرەی تەمەن

تووشبون بە گوێرەی تەمەن

کۆڤید و گەنج

توێژنەوەکان لە ئیتالیا پێمان دەلێن باڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە لە گەنجاندا کەمترە و هاوکات گەنجەکان ئاسانتر چاک دەبنەوە بگرە بەشێکی زۆر لە گەنجەکان بەخۆیان نازانن کە دووچاری ڤایرۆسکە بونەتەوە ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە کۆڤید گرفت بۆ گەنجەکان درووست ناکات بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆمان ئاشکرا دەبێت کە لە ٣٠% نەخۆشەکانی بەشی چاودێری وورد و ژیانەوە لە ئیتالیا گەنجن (واتە لە ٣٠% ٤٠٠٠ هەزار نەخۆشی ژووری چاودێری وورد و ژاینەوە ) گەنجن و ژمارەیەکیش لەو ٣٠ هەزارەی لە نەخۆشخانە کەووتون تەمەنیان خوار ٥٥ ساڵە ٠

چەند ژمارەیەک

٥ هەزار ئیتالی لە نەخۆشخانە کەووتون بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

نزیکەی ٣٤ هەزار ئیتالی بە ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ ژیانیان لە دەست داوە

زیاتر٣٠٠ ئیتالی لە ژووری چاودێری وورد و ژیانەوەدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پتر لە ٣١ هەزار ئیتالی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنان و لەماڵەوە چارەسەروەردەگرن

کورتەیەک لەسەر دیمۆگرافی ئیتالیا

ئیتالیا دوای جاپۆن دووهەم پیرترین ووڵاتی جیهانە لە کاتێکدا لە ٩% جاپۆنیەکان تەمەنیان سەرو هەشتا ساڵە و بە یەکەمی جیهان دادەنرێن ، لە ٨% ئیتالیەکان تەمەنیان لە ٨٠ ساڵی تێدەپرێت و بە دووهەمی جیهان دادەنرێن ، هاوکات لە ١٠% ئیتالیەکان تەمەنیان ٧٠ بۆ ٨٠ ساڵ دەبێت و ژمارەیان نزیکەی ٥.٩٦٢،٥٣٣ کەسن ،هەرجی تەمەن ٦٥

١٤،٤٥٦ هەزار ئیتالی تەمنیان ١٠٠ ساڵ و بەرەو سەرەوەیە

١٥٤،٥٠٨ هەزار ئیتالی تەمنیان لە نێوان ٩٥ بۆ ٩٩ ساڵە

٦٠٥،٥٩٤ ئیتالی تەمەنیان لە نێوان ٩٤ بۆ ٩٠ ساڵە

١.٣٧٨،٩٣٧ ئیتالی تەمەنیان لە نێوان ٨٥ بۆ ٨٩ ساڵە

٢.١٧٦،٥٠٦ ئیتالی تەمەنیان لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٤ ساڵە

پتر لە دوو ملێۆن و نیو ئیتالی تەمەنیان لە نێوان ٧٥ بۆ ٧٩ ساڵە

نزیکەی سێ ملێۆن و نیو ئیتالی تەمنیان لە نێوان ٧٠ بۆ ٧٤ ساڵە

پیرەکان ژمارەی مردووەکان بەرزدەکەنەوە

ئیتالیا پیرترین ووڵاتی یەکێتی ئەوروپایە و ژمارەی تەمەن سەروو ٨٠ ساڵەکان نزیکەی لە ٨% دانیشتوانەکەیەتی لەکاتێکدا بۆ نمونە لە سەدا ٦ فەرەنسا و لەسەدا ٥ بەریتانیا تەمەنیان لە ٨٠ ساڵ تێ دەپەڕێت

سەرخێڵ عبدللە محمد امین