Loading

نێرۆن ڕۆمای سووتاند! ترەمپ دەبێتە نێرۆنی ئەمەریکا ؟ کۆمارییەکان چۆن هەڵەکانی ترامپ ڕاست دەکەنەوە ؟

ئەو ژوورەی كە زۆر شت تیایدا ڕویدا

جۆن بۆڵتۆن

ئیدارەی ترەمپ هەوڵی قەدەغەکردنی دەرچوونی کتێبەکەی جۆن بۆڵتۆنی دا

پارێزەر ، مامۆستای زانکۆ ، ئەندامی چەند دەزگایەکی ستراتیجی و توێژینەوە ! بۆڵتۆنی کۆماری لە سەردەمی بۆشی کوڕەوە بەشداری کاری حکومی کردوە ، تا دواین جار لە رۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٨ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكای پێدرا ، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ناکۆکیەکانی لەگەڵ ترەمپ لە کارەکەی دوورخرایەوە ، لە مانگی ٩ی ساڵی ٢٠١٩ دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ٠

‏Royce Lamberth

بەڵام ڕۆیس لامبێرت قازیی واشنتۆن دوای خوێندنەوەی دە لاپەڕەی حوکمەکەی , گووتی : ( ناتوانرێت دەرچوونی پەڕتووکێک قەدەغەبکرێت لە میللەت کە بیرەوەری سیاسی ئەم ووڵاتەی تیادا تۆمارکرابێت ) ٠

بۆیە کتێبەکەی بۆلتۆن بڵاوکرایەوە

لە ئەمەریکا پێش هەموو شتێکەوە بۆ زەلکاوی کۆڤید و جۆرج فلۆید

دروشمی سەرەکی ترامپ
بەرای هەندێک لە پسپۆران لە ئێستادا گاڵتەجارێکی کلاون حوکمی ئەمەریکا دەکات٠

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکێک لەدەرەوەی سنوری هەموو هێڵەکان

کەسایەتیەکی ناجێگیر و ڕاڕا ، ناقۆڵا تەنانەت بۆ دۆستە دێرینەکانی ئەمەریکاش ، فێڵبازێکی هەل قۆزەرەوەی سۆڤرانست ، پۆپۆلیستێکی نزیک لە سپی پێستە ڕاست ڕەوتە توندڕەوەکان ٠

ناسەقامگیری سیاسەتی ئەمەریکا دیارترین سیمای سەردەمی حوکمی دۆناڵد ترەمپە ، ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری کاتێک دەستی لە کار کێشایەوە گووتی ( بەداخەوە کەس نازانی چی لە کۆشکی سپی دا ڕوودەدات ناجێگیری سیاسەتی سەرۆک ترەمپ ئەنجامدانی کارەکان زەحمەت و دژوار دەکات٠

ژمارەیەکی ژۆر لە کاربەدەستانی حکومەتەکەی ترەمپ بەهۆی ناجێگیری و ڕارای ترەمپ دەستیان لە کار کێشایەوە ، دواینیان جێگری وەزیری دەرەوە مایک پۆمپیۆ خاتوو ماری ئێلیزابێثە کە بەهۆی کۆمێنت و دەربڕینی ڕازیستەکانی ترەمپەوە دەستی لەکار کێشایەوە ٠

بۆ پاراستنی سەروەری ئەمەریکا ترەمپ نازانێت لەکوێوە دەست پێ بکات

ترامپ و چین

لە سەرەتای وەرگرتنی دەسەڵات ، تا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ترامپ بە هەڵە لەگەڵ چیندا مامەڵەی کرد

هەر لە کێشەی تەکنەلۆجیای 5 ج یەوە تا گومرگدانانی زۆر لەسەر شمەکی چینی و ڤایرۆسی کۆڤیدەوە ترامپ زۆر گاڵتەجاڕانە مامەڵەی لەگەڵ چیندا کرد٠

کەچی ئێستا بۆڵتۆن پێمان ڕادەگەنێت کە گوایە ترامپ داوای لەسەرۆکی چین کردووە یارمەتی بدات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا بیباتەوە٠

سێبەری ڕووسیا و پۆتین بەسەر ترامپەوە

پەیوەندی ترامپ و پوتین و نهێنیەکانی ساڵی ٢٠١٦

ڕووسیا گەیت و لێکۆڵینەوەی ڕۆبێرت میولەر دەربارەی ڕۆڵی پۆتین و ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سالی ٢٠١٦ ئەمەریکا ڕاستگۆی و پاکی ترامپی خستە ژێر فشاری پرسیارەوە لای ژمارەیەکی زۆر لە ئەمەریکیەکان بە تایبەتی دیموکراتیەکان ، هەربۆیە هەوڵی خستنەگەڕی

Impeachment

درا

ئۆکرانیا گەیت

گرفتێکی دیکەی ترەمپ ڕیسوایی و ئابڕوچونی ئۆکرانیا گەیت بوو کە تیادا تاوانبار کرا لە لایەن جۆن بایدن و دیموکراتیەکانەوە بەوەی کە فشاری خستۆتە سەر سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی هاوکاری بکات لە شکاندنی ئابڕوی جۆن بایدنی ڕکابەری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بۆ سەرۆکایەتی

ترەمپ هێرش دەکاتە سەر ناتۆ

ناکۆکی ترەمپ تەنها لەگەڵ نەیار و دوژمنە کلاسیکەکانی ئەمەریکادا نەبوو ، ترەمپ یانەی هاوپەیمانانی چەندساڵەی ناتۆی خستە ژێر فشاری گومان و پرسەوە ، هاوکات ڕۆڵی گرنگی ئەمەریکای لەو یانە گرنگەدا بە بێ سوود نرخان و هەڕەشەی کەمکردنەوەی هاوکاری و یارمەتیەکانی ئەمەریکای کرد بۆ یانەکە

ترەمپ و ئارەزووی کەمکردنەوەی ڕۆڵی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی ناتۆدا

ترەمپ و یەکێتی ئەوروپا

ترامپ لە جەند وێستگەیەکدا دژایەتی خۆی بۆ یەکێتی ئەوروپا دەردەبڕێت هەرچەندە لە مێژووی هاوچەرخدا بە بەردەوامی ئەمەریکا و ئەوروپا هەردەم هاوپەیمانی یەکبوون٠

ترامپ پشتگیری تەواوی خۆی بۆ هاتنەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەربڕى و پتر لە جارێک هانی بەریتانیەکانی دا بۆ ئەوەی لە یەکێتی ئەوروپا بێنەدەرەوە و پەیمانی دانێ کە چەندەها ڕێکەونامەی گرنگ و سوود بەخش بۆ بەریتانیەکان لەگەڵ ئەمەریکادا واژوو دەکەن وەک پاداشثێک بۆ هاتنەدەرەوەیان٠

هەر لەسەرەتای هاتنی بۆ کۆشکی سپی ترەمپ بەلجیکا بە گەڕەکێک وەسف دەکات وەک هەڵسەنگاندنێکی کەم و کورت و بەنزم تەماشاکردنی دام ودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا٠

ترەمپ پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک دەست دەکات بە باسکردنی دانانی باج لەسەر بەرهەمە ئەوروپیەکان، بەمەش دەکەوێتە جۆرێک لە کێشمەکێش و ململانێی بێ دەنگ بە تایبەتی لەگەڵ ئەڵمانیا دا ، تا دەگاتە ئەوەی بە ئاشکرا هەڕەشەی باج دانان دەکات لەسەر ژمارەیەکی زۆر بەروبووم و شتومەکی ئەوروپی ٠

سەبارەت بە ئێران ترەمپ کارێکی وای کرد کە یەکڕیزی نێودەوڵەتی بەرامبەر پرۆگامی ئەتۆمی ئێران هەڵوەشێتەوە ، چونکە ئەوروپیەکان بۆچونێکی جیاوازیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەگەڵ ئێران ، هەرچەندە لە ناوەڕۆکدا لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر بابەتەکە هاوڕان و نایانەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی٠

ماکرۆنی سەرۆکی فەرنسا چەند جارێک نارەحەتی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە بڕیارەکانی ترەمپ و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆستە دێرینەکانی ئەمەریکا٠

ئەوروپییەكان، تێكچوونی پەیوەندیە دوو قۆڵیەكان لە گەڵ ئەمریكا بە خودی ترامپەوە دەبەستنەوە دەڵێن : دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ گەیشتە كۆشكی سپی، پەیوەندیەكان لە رێگای ئەتڵەسییەوە ڕووی لە شکست کردووە ٠

تەنانەت ئیتالیا ڕێکەوتنامەیەکی مێژووی لەگەڵ چیندا بەست ، دیارە یەکەم ئەندامی یانەی هەفت وولاتە پیشەسازیە گەورەکەیە کە بەشداری پرۆژەی ڕێگای حەرییری چینی دەکات ٠

ترامپ پاشەکشە بە ئەمەریکا دەکات لە

ڕێکەوتنامەی پاریس لەسەر ژینگە

رێکەوتنامەی ئەتۆمی ئێران

ڕێکەوتننامەی ئاسمانی کراوە

دەرچوون لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

سەردەمی ترەمپ سەردەمی دورکەوتەنەی ئەمەریکایە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

ئەمەریکای ترەمپ دۆستی کورد نیە

کورد لە ئەجێندای ترەمپ دا میلەتێکە هەر لە ڕاکردندایە

ژمارەیەکی زۆر لە بڕیارەکانی ترەمپ لە سەر سوریا و عێراق بەتایبەتی دەست بەردان لە کورد لەگەڵ سیاسەت و بۆچونی ئەوروپیەکان یەکیان نەدەگرتەوە ، سەرۆکی ئەمەریکا زۆر بە تاک لایەنانە بڕیار دەدات سەبارەت ئەو قەیرانانەی کە ئەوروپا هاوکاری ئەمەریکای تێدا کردووە و بەشدارە لە بردنە پێشەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزیندوەی چارەسەری گوونجاو ، بۆیە ئەوروپیەکان پێان وایە ترەمپ دەبوایە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەوروپیەکان بڕیاری لەسەر ئەم بابەتانە بدایە٠

ئۆردۆگان پێی وایە

باشترین کورد کوردێکی مردووە

ترەمپ چی دەکات ؟

ترەمپ پشتی دەگرێت و دەست لە کوردان بەردەدات ٠

کورد و پێشمەرگە و ڕیفراندۆم و ترامپی ئەمەریکا و پاداشتی شەڕی داعش ٠

کورد لە کتێبەکەی بۆڵتۆن دا

بۆڵتۆن دەڵێت ترەمپ گووتی : حەزم لە كوردەكان نی یە، ئەوان لە عێراقیەكان هەڵدێن، لە توركەكان هەڵدێن. تەنیا كاتێك هەڵنایێن كە چواردەوریان بە ئێف 18 بۆردوومان بكەین" بەڵام مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوە گووتی "كات بدە بە من و جۆن" بۆ کێشەی کوردەکان ، بەڵام ئاشکرابوو ترامپ دەیویست پشت بکاتە کوردەکان بۆ ڕازیکردنی ئۆردۆگان٠

بۆڵتۆن دەلێت : ئەردۆغان دەیویست داعش لەناوبچێت یان هیچ نەبێت وای نیشان دەدا، بەڵام ئێمە دەمانزانی دوژمنە راستەقینەكەی ئەو كورد بوو ، لەگەڵ ئەوەشدا ترەمپ بە ئەردۆغانی گوت شەڕی داعش لە سووریا بۆ توركیا بەجێ دەهێڵێت ٠

جۆن بۆڵتن دەڵێت، کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا و پشتکردنە کورد بۆ من كێشەیەكی زۆر گەورەبوو ، بە هەڵەیەكی گەورەم دەزانی ، دەشم زانی كاریگەری خراپی لە سەرانسەری جیهاندا دەبێت بۆ هەر هەوڵێكی داهاتووی ئەمەریکا بۆ كۆكردنەوەی هاوپەیمانەیەتی ٠

وەزیری بەرگری و سووپا سالاری ئەمەریکاش هەمان بۆچوونی جۆن بۆڵتۆنیان هەبوو ، هاوکات سووپا سالار ترامپی ئاگادارکردۆتەوە کە تورکیا دەیەوێت پەنابەرەکان لە سەر سنور نیشتەجێ بکات لەبری دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو ناوچانە ٠

بۆڵتن دەڵێت: ئەردۆغان پێی وایە باشترین كورد ئەو كوردەیە کە مردووە ، جۆن لە کتێبەکەیدا ئاماژە بەوەش دەدات کە ئیسرائیلەیکان خەمناک بوون بە کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا و دەست بەردانی لە کوردەکان ٠

ڕیفراندۆم و پشتکردنە کورد لە هەرێمی کوردستان

ئەمەریکای ترەمپ هەر تەنها لە سوریا پشتی نەکردە گەلی کورد ، بەڵکو لە کاتی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی لە عێراقدا ،زۆر شەرمنانە چاوپۆشی کرد لە ئێران و حەشدی شەعبی و عێراقی عەبادی بۆ ئەوەی پەلاماری هەرێمی کوردستان بدەن ٠

کۆڤید پاشا ڕووت دەکاتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری ترەمپ دەخوات؟

مامەڵەکردنی بێ سەروبەری ترەمپ بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری پەتای کۆرۆنا بێتەوە ، ژمارەیەکی زۆر لە ئەمەریکەیکان تووشی پەتاکەبوون ، هەتا ئێستا ئەمەریکا یەکەمین ووڵاتی جیهانە بۆ زۆری ژمارەی توشبوان و قوربانی ٠

بەڕای هەندێک ترەمپ زیاتر سەرقاڵی ئەوەیە کە تاوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبونەوەی بکاتە ملی چین ، بەڵام بۆ ئەمەریکەیەکان لە ئێستادا گرنگ ئەوەیە کە کاریگەری نێگەتیڤی پەتاکە ئەرێنی بەڕێوەببرێت ٠

ئابوری ئەمەریکا دووچاری گرفتی زۆر گەورە بووە ژمارەی بەتاڵە هەر لە هڵکشاندایەو نزیک دەبێتەوە لە ٥٠ ملێۆن کەس ٠

گەشەی ئابوری ئەمەریکا پتر لە پێنج خاڵی سەدی لەدەست داوە و قەرزی گشتی دەوڵەت و قەرزی خێزان و تاکی ئەمەریکی هەر لە هەڵکشاندایە٠

لێدوانە هەڵەشەکانی ترەمپ کێشەی زۆری بۆ کۆشکی سپی و کۆماریەکان دروست دەکات ، پێدەچێت ترەمپ خراپترین شێوازی مامەڵەکردنی بۆ کۆڤیدی ١٩ هەڵبژاردبێت ٠

لە دواین لیدوانی دا ترەمپ ڤیرۆسەکەی بە ڤایرۆسی کۆنگ فلو ناوبرد و گووتی : کەس نازانێ ئەو ژمارە ١٩ یە مانی چیە کە بە ووشەی کۆڤیدەوە نراوە ٠

زریانی جۆرج فلۆید و ئەفرۆئەمەریکیەکان کۆتایی بە ئەزموونی حوکمی ترەمپ دێنن ؟

لە رۆژی ٢٥\٥\٢٠٢٠ دا جۆرج فلۆیدی رەش پێست بە دەستی پۆلیسێکی سپی پێست دەکوژرێت

ئاشکرایە نەزانین و دەستەپاچەی ترەمپ لە چارەسەرکردنی توندوتیژی پۆلیسی سپی پێست دژی ڕەش پێستە ئەفرۆئەمەریکەیکان ناڕەزایی زۆری لێ کەووتەوە لە ئەمەریکا و لەسەر تاسەری جیهان ٠

لیدوانەکانی ترەمپ و هەڕەشەکانی بە ناردنی سەربازی ئەمەریکی بووە هۆی ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە و نزمبوونەوەی ژمارەی لایەنگرانی ترەمپ بۆ ئەوپەڕی ، تەنانەت وەزیری بەرگری و بەشێکی زۆر لە کۆماریەکان دژی بۆچوون و لیدوانەکانی ترەمپ بوون٠

هەڵەکانی ترەمپ بایدن دەباتە کۆشکی سپی ؟

بۆڵتۆن ڕێگا بۆ بایدن خۆش دەکات

ئەگەر ترەمپ نەبێتە نێرۆنی ئەمەریکا و کۆشکی سپی نەسوتێنێت ! وا پێ دەچێت بۆلتۆن بۆ هەڵبژاردەنەکانی ئەمەریکا ترەمپ بسووتێنی
سەرخێڵ عبدللە محمد امین