Loading

کۆڤید چی لە ئەمەریکای ترامپ دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆن ئابوری ئەمەریکا دەپڕوکێنێ

قەرزارێکی دەوڵەمەند یان دەوڵەمەندێکی قەرزار٠

ئەمەریکا لەسەر یەک کێوی سەرکەش قەرز دانیشتوە ، کێوێک کە سێ لوتکەی بڵندی هەیە ٠

لوتکەی قەرزاری نیشتیمانی (گشتی دەوڵەت)٠

لوتکەی قەرزاری کۆمپانیاکان ٠

لوتکەی قەرزاری هاوڵاتیان ٠

٢.٣٥٠ ملیارد دۆڵار بەش دەکات ؟

لە کۆتایی مانگی گوڵانی (شوبات) یی ئەم ساڵدا دۆناڵد ترامپ و حوکمەتەکەی باسیان لە تەرخانکردنی ٢،٥ ملیار دەکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٠

بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە ٢،٥ ملیارد دۆلار پارەیەکی زۆر کەمە و چارەسەری کێشە ئابوریەکانی لێکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناکات ، بۆیە کۆنگرێسی ئەمەریکی لە دانیشتینی ٢٧ جۆزەردان ( ئازاردا ) ٢.٣٥٠ ملیاردی تەرخان کرد بۆ ئەم مەبەستە٠

بەڵام هێشتا پارە بەش ناکات

تەنها مانگێک دوای بڕیارەکەی کۆنگرس ترامپ ٤٨٤ ملیاردی دیکەی تەرخان کرد بۆ کۆمپانیا بچوکەکان و نەخۆشخانەکانی ئەمەریکا ٠

کۆمەڵێک ویلایەت بەبێ هاوکاری و کۆمەکی حکومەتی فیدراڵ مەترسی مایە پوچیان لەسەرە

California - New York - Ohio

ئەم سێ ویلایەتە ئەگەری ئەوەیان هەیە لە ماوەی دووهەفتە تا سێ هەفتەی دیکەدا بەتەواوەتی دووچاری گرفتی گەورەبن و پێویستیان بە کۆمەکی ئابووری حکومەتی فیدراڵ هەبێت ٠

هێشتا پارەی دیکە پێویستە

لە ئەنجومەنی پیران هەردوو پارتەکەی ئەمەریکا دیموکراتیەکان و کۆمارییەکان پرۆژەیەکیان پێشکەش کردوە کە تیایدا دوای تەرخانکردنی ٥٠٠ ملیارد دۆلار دەکەن بۆ هەندێک لە ولایەتەکانی ئەمەریکا ٠

قەرزی نیشتیمانی ئەمەریکا لە ئیستادا زیاترە لە قەرزی ئەمەریکا لە دوای جەنگی جیهانی دووهەم

بڕی پارەی تەرخانکراوە بۆ قەیرانی کۆڤید و لێکەوتە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانی یەکسانە بە لە ٣١% کۆی بەرهەمی ساڵانەی ئەمەریکا ، کە نزیکەی ٢١.٤٢٧ ملیارد دۆلار بووە لە ساڵی ٢٠١٩ ٠

کۆی گشتی قەرزی نیشتیمانی ئەمەریکا

کۆی قەرزی گشتی ئەمەریکا لەگەڵ ئەو پارانەی تەرخان کراون بۆ قەیرانی کۆڤید و لێکەوتەکانی دەگاتە نزیکەی ٢٤.٧٠٠ ملیارد ٠

هەلئاوسانی ئابوری ئەمەریکی چوار هێندە زیادەکات ٠

هەموو ئەمەریکیەک ٧٤.٩٠٠ دولار قەرزارە

داهاتی ساڵانە و قەرزی نیشتیمانی

GDP & National debt

پەیوەندی قەرزی نیشتیمانی و کۆی داهاتی ساڵانە

پەیوەندی نێوان کۆی داهاتی ساڵانەی ئەمەریکا و بڕی قەرزی نیشتیمانی ڕێژەکەی بەرزبۆتەوە بۆ ١١٤% داهاتی ساڵانەی ئەمەریکا ، ئەم پەیوەندیە لە ساڵی ١٩٤٦ دا نزیکەی ١٠٦% بووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ دا تەنها لە ٥٩% بووە ٠

پێشبینیەکانی ساڵی ٢٠٢٠ چیان بەسەر هات

پێشبینی دەکرا ئابوری ئەمەریکا بە بڕی ٢% گەشە بکات ، بەڵام ئێستا باس لەوە دەکرێت کە بەڕێژەی لە ٥،٦ % پاشەکشە دەکات ٠

بەتاڵە لە ٣،٥% وە بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکەی ١٥%٠

سەرجەمی کۆی داهاتی ئەمەریکا بە بڕی ٣،٣٠٠ ملیار کەم دەکات و تەنها لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا ئابوری ئەمەریکا دەگەڕێتەو بۆ گەشەکردن بە بڕی لە ٢% ٠

The King of Debt

پاشای قەرزکردن

دۆناڵد ترامپ کاتی خۆی کە لە بواری خانووبەرە و موڵکدا کاری دەکرد بە مەلیکی قەرزکردن ناسرابوو ٠

لەسێ ساڵی حکوم کردنی ترامپدا ، ئەمەریکا خەرجیەکی زۆری ئەنجامدا بە قەرز ، بۆیە قەرزی نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بە تایبەتی بەهۆی کەمکردنوەی بڕی وەرگرتنی باج کە لە ٣٥% بوو بە ٢١% ،ئەمە بووە هۆی ئەوەی داهاتی دەوڵەت کەمبێتەوە ٠

دیارە ئەگەر قەرزی نیشتیمانی (قەرزی حکومەت) و قەرزی کۆمپانیا و قەرزی خێزان کۆبکەینەوە قەرزاری ئەمەریکا ڕێژەکەی دەکاتە لە ٢٥٠% یی سەرجەمی داهاتی ساڵانەی ئەمەریکا ٠

بانکەکانی ئەمەریکا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەم ساڵەوە نزیکەی ٢٠٠ملیارد دۆلار قەرزیان داوە بە کۆمپانیەکان ٠

تەنها گروپی بانکی جێپی مۆرگان ٥٠ ملیاردی داوە بە کۆمپانیاکان ٠

قەیرانی ئابوری کۆڤید ٤ ئەوەندەی قەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ گەورەترە ٠

پتر لە ٣٠ ملێۆن ئەمەریکی ئەگەری ئەوەیان هەیە کارەکانیان لە دەست بەن

S&P Global Ratings

سیمبۆڵی پارتی دیموکرات و پارتی کۆماری

ئیشارەت بۆ ئەوەدەکات کە بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا و سەرمایەدار و گروپی قەرزدەرانی ئەمەریکا مایەپووج دەبن دوای تەواو بوونی قەیرانی کۆڤید ، هەندێکی دیکەش لە کۆمپانیا زەبەلاحەکان نزیکەی ١٠ ساڵیان پێویستە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان لەوانە چەند کۆمپانیایەکی گەورەی وەک

Delta-Ford-Chevron- Walt Disney

سەرخێڵ عبدلله محمد امين

٢٠٢٠