یەکێک لە بوارەکانی کە گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت گواستنەوەیە
تاسەکانی بەردەم ئۆتۆمبیلی سەوز
مرۆڤ پێویستە ئۆتۆمبیلی سەوزی دۆستی ژینگە دروست بکات
گۆڕینی پستۆن بۆ پاتری بێ کێشە نیە٠
بەرزی نرخی ئۆتۆمبیلی سەوز بەهۆی گرانی پاتریەکەیەوە بۆتە کێشە و بەربەستی سەرەکی بڵاوبونەوەی بەخێرایی ٠
نەبوونی وێستگە
کێشەی دووهەمی نەبوونی وێستگەی پڕکردنەوەی پاتری ئۆتۆمبیلەکەیە٠
نەرویج لەم ڕووەوە قۆناغی زۆری بڕیوە و زۆرترین ژمارەی وێستگەی بڵاوکردۆتەوە ٠
کێ خاوەنی زۆرینەی کانزا دانسقەکانی جیهانە ؟
چین خاوەنی لە ٨٠٪ کانزا دانسقەکانی جیهانە ٠
هەندێک ووڵاتی دیکەی وەک ئێستۆنیا و گرینلاند بڕێکی زۆر کانزای دانسقەیان تێدایە٠
هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە شێوەیەکی هەڵەشانە و خۆبەزل زانیەوە بە دانیمارکی گووت: بۆچی گرینلاندم پێ نافرۆشن ؟ ئەمە بووە هۆی توڕەبونی دانیمارکیەکان و هەڵوەشاندنەوەی دیدەنی ترەمپ و سەرۆکی دانیمارک ٠
هەرچی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆیە خاوەنی لە %٥٥ کۆباڵتی سەر گۆی زەویە ٠
بۆیە پێ دەچێت پڕۆژەکانی دروست کردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئەوروپا و ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی زۆر کۆیلەی کانزا دانسقەکانی چین دەبن ٠
گەڕان بەدوای سەرچاوەی دیکەی کانزا دانسقەکان
ئەمەریکا بۆ ئازادکردنی پڕۆژەی ئۆتۆمبیلی سەوز لە کۆت و بەندی کانزای چینی ، سەرقاڵی دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەیە بۆ کانزا دانسقەکان ٠
یەکێک لە ئەگەرەکان دەرهێنانی ئەو کانزایانەیە لە دەریا ، بەڵام گرفتی سەرەکی بریتیە لە تێچوونی زۆری پرۆسەی دەرهێنانی کانزاکان لە دەریا ٠
هەوڵێکی دیکە بریتیە لە بەکارهێنانەوەی کانزای پاتریە کۆن و مردووەکان ، بەلام گرفتی ئەم هەوڵەش ئەوەیە کە کۆباڵت تەنها لە. %٥ یی مان دەست دەکەوێتەوە ٠
پشکی بازاڕی کۆمپانیاکانی جیهان بۆ دروست کردنی پاتری
کارگەی تێسلەی ئەمەریکی لە نیڤادا وکارگەیەکی زەبەلاحی چین و مێگا کارگەیەکی یابانی
پرۆسەی گۆڕینی پستۆن بە پاتری
سەرخێڵ عبدللە محمد امین