كوشەندەترین نەخۆشی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا!! Editor : zana abdullmutalib

-1-

زۆربەی خەڵکی وادەزانێت کە کوشندەترین نەخۆشی نەخۆشی ئـایدز یان شێرپەنجە یان نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان

بەڵام لە راستیدا نەخێر کوشندەترین نەخۆشی نەخۆشی مەلاریایە. نەخۆشی مەلاریا جۆرە نەخۆشیه‌کە بە ھۆی مشەخۆرەکانەوە ئەگوزرێتەوە بۆ مرۆڤ و زۆر بەسەختی توشی خرۆکە سوڕەکانی خوێن ئەبێت و ئەگوزرێتەوە

مێژووی مەلاریا مێژوویەکی کۆن ھەیە کە ھەر لەگەل ھاتنە بوونی مرۆڤەوە ئەم نەخۆشیە پەیدابووە و ھەبووە. لە ساڵی 1880 ئەم نەخۆشیە بۆ یەکەم جار دۆزرایەوە لەلایەن زانایەک بەناوی Laveran.

وەک وێب سایتی Businessinsider روونی کردۆتەوە ، مشەخۆری کە مەلاریایە توشی مرۆڤەکانی ئەو کاتە بووە کە بە Ancestor ناسراوە .ئەم نەخۆشیە کوشندەیە توشی سوپای جەنگیز خان بوو و بووە ھۆی راگرتنی شاڵاوەکانی جەنگیزخان لە کاتی جەنگدا.

لە مێژووشدا تووشی چەندین کەسایەتی گەورە بووە ئەم نەخۆشیە لەوانە : (جۆن کێنەدی) و ( جۆرج واشنتن ) و (ئه‌براھام لینکۆلن). ھەروەھا بووە ھۆی مردنی پاشا ئەلیکساندەری مەزن ، پاشا Tut

و 6 جاریش بۆتە ھۆکاری مردنی چەندین پاپای گەورەی جیھان .زۆرێک لە توێژەرەکان ئەوە دەردەخەن کە بە درێژای مێژوو ئەم نەخۆشیە بۆتە ھۆی مردنی نیوەی مرۆڤایەتی.

لە نێوان ساڵانی 1900 تاوەکو 1950 بووە ھۆی کوشتنی نزیکەی 100 ملیۆن کەس، بەم ھۆیەوە 70 ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا ھەڵستا بە دروستکردنی بنکەیەکی گەورەی فراوانی جیھانی بۆ کۆنترۆلکردنی ئەم نەخۆشیە بەناوی (CDC)

لە ساڵی 1946. لە سالی 1960 بووە ھۆی ھەرەشە بۆ سەر ژیانی 300 ملیۆن کەس .

منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵ زیاتر مەترسی تووش بونیان بەم نەخۆشیە ھەیە ، لە سەد 70% ئەو منداڵانەی خوار تەمەن 5 ساڵانن کاتێک توشی ئەم نەخۆشیە ئەبن ئەمرن

لە راپۆرتێکدا لە ساڵی 2015 ، تەنھا لە ئەفریقیادا بووە ھۆی مردنی 305 ھەزار منداڵ کە ھێشتا تەمەنیان چوار ساڵی تەواو نەکردبوو. ساڵانە حکومەتەکان ھەولێکی زۆر ئەدەن بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشیە

و بودجەیەکی زۆر تەرخان ئەکرێت بۆ بنبڕکردنی ئەم نەخۆشیە کوشندەیە ، و بە شێوەیەک لە شێوەکان توانراوە کەم بکرێتەوە بەڵام تاوەکو ئێستاش لەگەڵ دابێت ساڵانە دەبێتە ھۆی مردنی نیو ملیۆن کەس.

Editor : zana abdullmutalib

Made with Adobe Slate

Make your words and images move.

Get Slate

Report Abuse

If you feel that this video content violates the Adobe Terms of Use, you may report this content by filling out this quick form.

To report a Copyright Violation, please follow Section 17 in the Terms of Use.