Loading

زۆرانی کۆرۆنا و مرۆڤ جەنگی نێوان مرۆڤ و کۆڤید گەیشتە کوێ؟

لە مێژووی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دوو بەرواری گرنگ هەیە کە مرۆڤایەتی هەرگیز لەیادی ناکات

یەکەم بەروار

١١\١\٢٠٢٠ نەخشەی جینەکانی کۆڤید ١٩ لەلایەن زانا چینیەکانە وە دۆزرایەوە

بەرواری دووهەم

لە رێکەوتی ١٦\٣\٢٠٢٠ یەکەم ڤاکسین لەسەر خۆبەخشێکی ئافرەت لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا تاقیکرایەوە لەلایەن کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکیەوە

مرۆڤایەتی سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ٧٢ ڤاکسینە

! ٧٢ ڤاکسین بەڕێوەیە

نزیکەی ٧٢ ڤاکسین قۆناغی تاقیکردنەوەیان لەسەر ئاژەڵ تەواوکردوە، چەند ڤاکسینێک لەوانە لەسەرەتایی تاقیکردنەوەدان لەسەر مرۆڤ

mRNA 1273 یەکەم ڤاکسینی

لە ئیستادا لەسەر ٤٥ کەس تاقی دەکرێتەوە ، کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ٥٥ ساڵە ئەگەری زۆر هەیە لە ١٢ بۆ ١٨ مانگی تردا ئامادەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی سیستەمی تەندروستی تاقی بکرێتەوە٠

ڤاکسینەکە چاودێری دەکرێت لەلایەن

وە رێگەی پێدراوە لە لایەن

دووهەم ڤاکسین

Ad5-nCov

پرۆژەی ئەم ڤاکسینە لەلایەن چینەوە بەرێوەدەچێت و کۆمپانیای کانسینۆ بیۆلۆجیکاڵ پرۆژەکە جێ بەجێدەکات

ڤاکسینی سێهەم ڤاکسینێکی ئەمریکەیە

INO-4800 کە ناوی

ڤاکسینی

ChAdOx1

ئەم ڤاکسینە بە هاوبەشی لەلایەن ئیتالیا و بەریتانیاوە بەرهەم هێنراوە هەرچەندە سەرجەم قۆناغەکانی تەواو نەکردووە بەڵام دەست کراوە بە بەرهەم هێنانی بۆ ئامادەکردنی ١ ملێۆن ڤاکسین تا لە سەرەتای پایزی ئەمساڵدا لەسەر ژمارەیەکی زۆر مرۆڤ تاقیبکرێتەوە

پرۆژەکە بەڕێوە دەچێث لەلایەن

بەریتانیا و ئیتالیا ملێۆنێک ڤاکسین لەسەر مرۆڤ تاقی دەکەنەوە لە سەرەتای پایزی ئەمساڵدا

ئەم ڤاکسینە ئیتالی بەریتانی یە تا ئێستا لە سەر ٣٢٥ کەس تاقیکراوەتەوە ، بناغەی ڤاکسینەکە پشت دەبەستێت بە ڤایرۆسێکی دیکەی هەڵامەت کە تێکەڵ بە پرۆتینی ڤایرۆسی کۆڤید کراوە بۆ ئەوەی هانی لەشی مرۆڤ بدات خێراتر و کاریگەرتر دژەتەن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکات٠

کۆمپانیا ئەدڤێنتی ئیتالی ڕۆڵێکی زۆر گرنگی بینیوە لە پەرەپێدانی ڤاکسین و چارەسەر دژی نەخۆشی ئیبۆڵا و زیکا ، هاوکات لەگەڵ بەریتایەکان توانیان ڤاکسینێک بەهەمان ڕێگا دژی ڤایرۆسی کۆڤیدی مێرس بدۆزنەوە ، بۆیە خۆیان باوەڕیان وایە کە ڤاکسینەکەیان تا ڕادەیەکی زۆر کاریگەری هەبێت لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری مرۆڤ بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا٠

هاندانی سیستەمی بەرگری لە رێگەی Immunologic adjuvant

هاوکات کۆمپانیای گلاسکۆی بەریتانی بە هاوکاری کۆمپانیای سانۆفی فەرەنسی سەرقاڵی بەهێزکردنی ڤاکسینەکانن ، مەبەست لەم کارە ئەوەیە کە بڕێکی کەمی ڤاکسینەکان توانای هاندانی لەشی مرۆڤی هەبێت بۆ دروستکردنی دژەتەن ، ئەمەش زۆر سوودمەند دەبێت لە سەرەتادا بەهۆی کەمی ڤاکسینی بەرهەم هاتوو کە بێ گومان بەشی هەموو مرۆڤایەتی ناکات ، بۆیە دەبێت بڕێکی کەمی ڤاکسینەکە ئەوەندە کاریگەر بێت کە وا لە سیستەمی بەرگری مرۆڤ بکات دژەتەن بەرهەم بهێنێت ٠

هاوشێوەی ئەم دوو کۆمپانیەیە چەند کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمەریکی سەرقاڵی هەمان کارن Seqirus & Dynavax لەوانە

Coalition for Epidemic Preparedness Innovations (CEPI)

کۆمەڵەی سیپی جیهانی ڕێکخەری سەرجەم پرۆژە و کارو هەوڵەکانی دۆزینەوەی کوتانە بۆ ڤایرۆسی کۆڤید ڕۆڵیکی گرنگی هەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی تەواوی کۆمپانیا و چەقەکانی توێژنەوە و دەزگا تێوەگلاوەکان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسین بۆ کۆڤید٠

هەمان کۆمەڵە ئاماژە بەوەدەدات کە لەو ٧٢ پرۆژەی دروستکردنی ڤاکسینەدا پتر لە ١٩ ووڵاتی جیهان بەشدارن ، بەلام تەنها لە ٢٨ % پرۆژەکان لەلایەن دەزگای ئەکادیمی فەرمی میریەوە بەرێوە دەچێت و بێ قازانجە ، هەرچی لە ٧٢% پرۆژەکانە لەلایەن کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە بەرێوەدەچێت ٠

دۆزینەوەی کوتان یان چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆڤید پێویستی بە سەرمایەکی زۆرە کە بەلایەنی کەمەوە بە دوو ملیارد دۆلار خەمڵێنراوە ، بۆیە کۆمەلەی سیپی جیهانی بەهاوکاری بانکی دراوی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی گاڤی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەن بۆ ئەم مەبەستە٠

World against Covid-19

ئیتالیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و نەرویج بە هاوکاری کۆمیسێۆنی یەکێتی ئەروروپا کۆمەڵەی (جیهان دژی کۆڤید) یان دروستکردووە بەمەبەستی ئەوەی نزیکەی ٧،٥ ملیارد ئێورۆ کۆبکەنەوە و تەرخانی بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید بە دۆزینەوەی کۆتان و چارەسەربە شێوەیەک سەرجەم دانیشتوانی سەر ڕووی زەوی سوودمەندبن لە دەرئەنجامەکانی٠

سەرخێڵ عبدالله محمد امي