Loading

جیهانی دوای کۆڤید کۆڤیدی ١٩ جیهانێکی چۆن لە دوای خۆی بەجێ دەهێڵێت

ڕاستی و ژمارەکان چیمان پێ دەڵێن

مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە

بەجیهان بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەجیهان بوونی دونیای ڕاگرت

ئەنفلۆزای ئیسپانی لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٨ دا بڵادەبێتەوە و تا دیسەمبەری ساڵی ١٩٢٠ بەردەوام دەبێت

وێنەکانی ئەو کاتە ئێستا دەگێڕنەوە

٥٠٠ ملێۆن کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆزای ئیسپانی بوو ، نزیکەی ٥٠ ملێۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ژیانیان لە دەست دا

بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتێکی Standard & Poor's

ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢،٧ ملیارد کەسی لەکار دوورخستۆتەوە ، کە لەسەدا ٨١% هێزی کاری هەموو جیهان دەکات

داهاتی جیهان بە نزیکەی لە ٣% کەمی کردووە

چین کۆی بەرهەمی ٦،٨% کەمی کردووە لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا

لە ١٠% ئابوری چین وەستانی تەواو تۆماردەکات

فرۆشتنی بەرهەمی پیشەسازی لە ٨،٤% کەمیکردووە و فرۆشتنی بە جوملە لە سەدا ١٩ % هاتۆتە خوارەوە

بەگوێرەی بۆچوونەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئیش وکار سەرجەمی بەرهەمی گۆی زەوی بە بڕی ٦،٧ % کەم دەکات لە سێ مانگی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا ، کە دەکاتە بەرهەمی کاری ١٩٥ ملێۆن کارمەند لە جیهاندا

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی باس لە دەستدانی پتر لە ٩٠٠٠ ملیار دولار دەکات تا ناوەڕاستی مانگی ئەپریلی ساڵی ٢٠٢٠ ، ئاماژە بەوەدەدات کە ئابوری جیهان پاشەکشە دەکات و ووڵاتە پیشەسازیە گەورەکان بە بڕی لەسەدا ٦% ئابوریان پاشەکشەدەکات

ئەوروپا و چارەنووسی یەکێتیەکەی

ئابووری یەکێتی ئەوروپا بەبڕی لە سەدا ٧،٥ % پاشەکشە دەکات ٠

گەشەی ئابوری ئەڵمانیا -٧% دەبێت

گەشەی ئابوری فەرەنسا -٧،٢% دەبێت

گەشەی ئابوری لە ئیسپانیا -٨% دەبێت

گەشەی ئابوری لە ئیتالیا -٩% دەبێت

تەنها چین لە دونیا گەشی ئابوری بە پۆزەتیف ماوەتەوە کە لە ١،٢% دایە هەرچەندە نزیکەی ٧ خاڵی لەدەست داوە

USA

بە گوێرەی توێژنەوەیەکی پەیمانگای ئێسپی ئیتالی ووڵاتە یەکگرتەوکانی ئەمەریکا ئابوری بە بڕی نزیکەی لە - ٦% پاشەکشە دەکات

هاوکات پتر لە ٤٠ ملێۆن ئەمەریکی کاری خۆیان لە دەست دەدەن

لە ١٥% سەرجەمی داهاتی گۆی زەوی لەلایەن ئەمەریکاوە بەرهەم دەهێنرێت و لە سەدا ١١% یەکێتی ئەوروپا و لەسەدا ٤% جاپۆن بەرهەمی دەهێنێت ، بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم سێ ئابوریەی جیهانی خستۆتە سەر ئەژنۆ

هەفت ووڵاتە گەورەکەی جیهان لە ٨% هاوڵاتیانی ئیش و کار لە دەست دەدەن ، هاوکات لە ٣٧% هاوڵاتیانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زیانی گەورەیان کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وە٠

مردن لە برسا یان لە ترسا

فشاری ڕزگارکردنی ئابوری و ترسی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا سیاسی و ئابوریناس و دکتۆر و پسپۆڕانی دووچاری مقۆمقۆیەکی گەورە کردووە ، بەڵام ترسی شەپۆلی دووهەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەنگاوەکانی هەڵگرتنی قەدغە کردنی هاتووچۆی خاو خلیچک کردۆتەوە

سروشت بە توڕەیی لەڕێگەی کۆڤیدی نۆزدەوە گەڕاوەتەوە ، سروشتێکی خراپ مامەڵە لەگەڵ کراو سروشتێکی ڕێزلێ نەگیراوی لەیادکراو لەلایەن گڵۆبالیزاسێۆن و بۆرسە و تەکنەلۆجیا و قازانجی بێ سنور و گەشەی بێ ووچان و خێرایی بێ پشوو .

سەرخێڵ عبداللە محمد

٢٠٢٠